zagros news agency

‎سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی ئیماراتەوە پێگەیشت

شه‌وى ڕابردوو، شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە خاوه‌نشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، خاوه‌نشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی خاوه‌نشكۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نه‌هيان و هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەوڵه‌كان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ و چەسپاندنی ئارامی و سه‌قامگيرى کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی ڕیال مەدرید یاری هەیە

یاسین

680 هەزار کەس مووچەی مانگی 1 لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن

سەڵاح

وەلامێک لە پێشمەرگەیەکەوە ، لەوەڵامی بێڕێزی و قسە ناڕاستەکانی عەبادیدا

یاسین