سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان هێرشه درۆنیه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كات و راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م هێرشه به ئامانجگرتنی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر ماڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌ركۆنه ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به توندی سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی ماڵی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و ئه‌مه وه‌ك به ئامانجگرتنی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه و بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه.
هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نیه له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی گرنگی به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌دیهێنانی هه‌یه ئه‌ویش به شایه‌تی ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه. داواكارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه و لێپێچینه‌وه‌و راده‌ستكردنیان بۆ دادگا و به‌سزاگه‌یاندنیان به پێی یاسا.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
28/3/2026

