zagros news agency

‎مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی جەوهەر قەهار گەڵاڵی باوکی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هیوا جەوهەر گەڵاڵی کرد بۆ کۆچی دوایی جەوهەر قەهار گەڵاڵی باوکی، کەسایەتيی نیشتمانپەروەری هەولێر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە تێکۆشەرەیان ببەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ گۆڵبارانکرا و بایرنیش شکستی هێنا

یاسین

پەیامێک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە لێدان و سوکایەتی کردن بەهاوڵاتیەک لەشاری کۆیە لەلایەن گروپێکی چەکدارەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن

یاسین