zagros news agency

وەزارەتی پێشمەرگە ئەفسەر و پێشمەرگەکان ئاگادار دەکاتەوە

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی نوێدا، بە شێوەیەکی فەرمی سەرجەم ئەفسەران و پێشمەرگەکانی ئاگادارکردەوە کە پێدانی هەر جۆرە زانیارییەک یان لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە توندی قەدەغەیە و نابێت ئەنجام بدرێت.

ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کاری ڕاگەیاندنی سەربازی و پاراستنی نهێنییە ئاسایشییەکاندا هاتووە.

وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە هەر سەرپێچییەک لەم ڕێنماییە نوێیانە، وەک سەرپێچییەکی ئیداری و سەربازی هەژمار دەکرێت و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دیوانیە دەستدرێژی دەکرێتە سەر ئافرەتێکی زیندانییکراو

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سینتكۆم: له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا له‌ سووریا دوو چه‌كداری داعش كوژران

سەڵاح