zagros news agency

دیندار زێباری له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوان ده‌كاته‌وه‌

 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ردەوامیی ئەم جۆرە هێرشانە، پێویستیی بەپەلەی بەهێزکردنی میکانیزمە دامەزراوەییەکان و بەرزکردنەوەی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و هەرێمییەکان نیشان دەدات، تاوەکوو پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ پاراستنی هاووڵاتییان جێبەجێ بکرێن. پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی، لێپرسینەوە لە پێشێلکارییەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان، ئەرکی سەرەکیی دەوڵەتە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و راسپاردەکانی خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان.

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زاگرۆس گوتی: ” داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن، وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری، پاراستنی مافی ژیان و ئاسایشی ئەو کەسانە مسۆگەر بکات کە لەژێر دەسەڵاتی ئەودان. هەروەها پێویستە رێوشوێنی کاریگەر بگرێتە بەر بۆ رێگریکردن لە توندوتیژی دژی هاووڵاتییانی مەدەنی، بەتایبەتی ئەو هێرشانەی لەلایەن گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکان و میلیشیاکانەوە ئەنجام دەدرێن و لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کار دەکەن.”

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوامیی بەئامانجگرتنی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکانەوە، نیگەرانیی جددی سەبارەت بە پابەندبوونی عێراق بە بەرپرسیارێتییەکانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەورووژێنێت.

ئەوەشی روون کردەوە، لەم چوارچێوەیەدا هێرشی دووبارە بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و ژێرخانی هەرێمی کوردستان، جەخت لە پێویستیی کۆنترۆڵی کاریگەریی حکوومەتی فیدراڵی بەسەر ئەو گرووپە چەکدارانەدا دەکاتەوە لە سنوورەکانیدا چالاکن، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ چالاکیی چەکداریی نایاسایی بەکار ناهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێت

سەڵاح

تیمی ئەرتێمیس 2 به‌ سه‌ركه‌وتووی گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی له‌ناو ئاو نیشته‌وه‌ کە ژمارەی پێوانەیی لە گەشتی مانگدا تۆمار کرد

سەڵاح

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ماکرۆن جەخت لە پاراستنی سەقامگیری دەکەنەوە

دڵشاد