zagros news agency

‎دۆناڵد ترەمپ پلانی سەپاندنی باج بەسەر گەرووی هورمزدا ئاشکرا دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران لە رووی سەربازییەوە شکستی هێناوە و پلانی هەیە بۆ سەپاندنی باجی ترانزێت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ئاسۆی رێککەوتنێک ببینێت رەنگە رێکارەکانی دژی ئێران دوابخات، ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە جەنگەکەمان بردەوە، ئێران لەڕووی سەربازییەوە شکستی هێنا و تەنیا شتێک کە ماوەتەوە هەندێک هەڕەشەی دەروونییە کە هەندێک مین لە دەریادا دەچێنن.”

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمەین کە باج و رسوماتی ترانزێت لە گەرووی هورمز دەسەپێنین.”

باسی لەوەشکرد، دەبێت ئێران لە یەک شەودا نەمێنێت، کە دەکرێت شەوی دواتر بێت، جەختیشی کردەوە، تا نیوەی شەو هەموو پرد و وێستگەکانی کارەبا لە ئێران لەناو دەبات ئەگەر پێش وادەی دیاریکراو رێککەوتنێکی قبووڵکراو لەلای ئەو نەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە لە رادەبەدەر باشین، بە شێوەیەک کە پێشتر کەس باوەڕیان پێی نەدەکرد، دەتوانرێت لە یەک شەودا ئێران لەناوببرێت و رەنگە شەوی داهاتووش بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کازاخستان لێخۆشبوونی باج بۆ دراوە دیجیتاڵییەکان ڕادەگەیەنێت تا ملیارەها دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی

سەڵاح

ئیسرائیل کەمپێکی مەشقی سەربازیی حزبوڵڵای لە لوبنان کرده ئامانج

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین