فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند کە بەهۆی نەبوونی تەوافوقی نیشتمانی، بەشداریی دانیشتنی ڕۆژی شەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار ناکەن.
ئەترووشی داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد پەنا بۆ دیالۆگی جددی ببەن و دوور بکەونەوە لە سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع.
جەختیشی کردەوە کە هێشتا ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش نییە و مافی خۆیانە ڕایان لەسەر دیاریکردنی ئەو کەسایەتییە هەبێت کە حکوومەت بەڕێوەدەبات.
هەواڵی داهاتوو

