zagros news agency

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئاگربەستی ئێران لاواز دەکات

 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان بە “قبووڵنەکراو” زانی و سەرکۆنەی کرد. ژان نۆئێل بارۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕادیۆ فرانس ئینتەر هۆشداری دا ئەم هێرشانە دەتوانن ئاگربەستە لەرزۆکەکەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆماری ئیسلامی لاواز بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ژان نۆئێل بارۆ لەم دیمانەیەدا گوتی: “ئەم هێرشانە لەبەر ئەوە قبووڵنەکراوترن ئاگربەستە کاتییەکەی ڕۆژی ڕابردووی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران لاواز دەکەن.”

ئەم لێدوانانە ڕۆژێک دوای ئەوە دێن لوبنان ڕاپۆرتی دا هێرشەکانی ئیسرائیل لانی کەم ١٨٢ کەسیان کوشتووە و ٨٩٠ کەسیشیان بریندار کردووە.

ئامارە پێشکەشکراوەکانی لوبنان جیاوازی لە نێوان قوربانییانی هێزە شەڕکەرەکان و خەڵکی مەدەنیدا ناکەن. ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە چەندین هەفتە پێشترەوە پلانیان بۆ داڕێژرابوو و بنکە و ئەندامانی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی شکستی بە گۆرگەکانی ڕۆما هێنا و لە پێشەنگە

یاسین

٥٨ خێزانی دێرەزوور لە کەمپی عەریشای حەسەکە دەردەچن

یاسین

ئێران و بیلاڕووس سەبارەت بە هاوکاریی سەربازیی ساڵی ٢٠٢٦ گفتوگۆ دەکەن

سەڵاح