zagros news agency

‎نرخی ئۆنسەیەک زیو بەرزبووەوە و گەیشتەوە 77 دۆلار

ئەمڕۆ سێشەممە 14-4-2026 نرخی زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و نرخی ئۆنسەیەک زیو 1.49 دۆلار زیادی کرد و گەیشتە 77 دۆلار، بەمەش لە ئێستادا نرخی 1 کیلۆگرام زیو بە 2,475 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم گۆڕانکارییە لە نرخەکاندا لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لە ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانوستاندنی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئاگربەست.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای ئەم بەرزبوونەوەیە هێشتا نرخی زیو بە ڕێژەی 20% بیست لە سەد کەمترە بەراورد بەو نرخەی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئێراندا تۆماری کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی پلانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە عێراق ئاشکرا دەکات

سەڵاح

کەشوهەوای ئەمڕۆ باراناوییە و گونجاو نییە بۆ گەشت و سەیران

سەڵاح

ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێکەوتن مەرجی نوێیان داناوە

گوران