zagros news agency

لێدوانێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

لەمیدیاکانەوە سەرۆکی حزبێک باسی ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییەو هەروەها لەپەیوەندی بە دەنگۆی ناردنی چەکی ئەمەریکی کۆمەڵێک چەواشەکاری کردوون.

لای هەمووان ڕونە حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی دەستوری دانپێدانراوی فیدراڵییەو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و ڕەنجی خەڵکی کوردستانە. هەرچەندە هەوڵی بەردەوام هەبوون بۆ بەدوو ئیدارەیی کردنی، بەڵام ڕێگا بەوە نادەین و ئەو هەوڵە سەرناگرێت.

لە بارەی ئەو چەکانەی گوایە باس دەکرێت لە لایەن ئەمریکاوە بە لایەنێکی کوردی دراوە سەرۆکی ئەو حزبە خۆی بێ بەری دەکات و لایەنی دیکە تاوانبار دەکات و لەڕاگەیاندنەکانییانەوە خەریکی چەواشەکارین.

ئەگەر ئەمەریکییەکان چەکیان بە لایەنێک دابێت خۆیان دەزانن بە چ لایەنێکیان داوە و درەنگ یان زوو ڕاستییەکەی بۆ هەموو لایەک ڕوون دەبێتەوە و پێویست بەو هەموو چەواشەکارییە نیە.

سەرۆکی ئەو حزبە مافی ئەوەی نیە لە جیاتی دەزگا فەرمیەکان قسە بکات و قسەکانیشی ناڕاست بن و چاوەرێ بێت بەم شێوەیە گومان لە سەر خۆی و دارو دەستەکەی لا ببات.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

مامۆستایان و فەرمانبەران لەبارەی كارتی بانكیی مووچە ئاگادار دەكرێنەوە

یاسین

وەزارەتی کارەبا داتاکانی مانگی شەشی پڕۆژەی ڕووناکی بڵاوکردەوە: نیوەی هاووڵاتیان کەمتر لە ٣٤ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە

سەڵاح

تاڤگە عومەر ڕەشید: درێژەپێدەری ئەو پەرلەمانتارانەی پێشوو ئەبین کە هەمیشە نموونە و سمبول بوون بۆ بەدیهێنانی مافەنەتەوەییەکان

سەڵاح