zagros news agency

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار

وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار و ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت کە بە میزان موراجەعە ناسراوە، بێ کێشە تەواو بوو. وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکیان لەسەر نەبووە، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان گەڕانەوە هەولێر.

لە کۆی چوار پابەندی هەولێر بەرامبەر بەغدا بۆ خەرجکردنی پارەی مووچە، وەزارەتی دارایی کوردستان دوو پابەندی بێ کێشە تەواو کرد و کارکردن لەسەر دوو پابەندییەکەی دیکە بەردەوامە.

نووسراوی نەوت و ناردنی پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی دەمێننەوە. هەنارەردەکردنی نەوت بێ کێشە بەردەوامە و کۆتایی ئەم مانگە وەزارەتی نەوتی عێراق نووسراو بۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەکات.

لەبارەی داهاتی نانەوتیش لێکتێگەیشتن لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە ئەم مانگە 120 ملیار دینارەکە نەنێردرێت و کەم بکرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شێرکۆ حەبیب بۆ زاگرۆس: سه‌رۆك بارزانی توانی کوردستان بکاتە پانتایەکی سەقامگیری و پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکان

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

یاسین

ئاگادارییه‌كی گرنگ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان

سەڵاح