zagros news agency

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەکات: هیوادارم قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و جێبەجێکردنی دەستوور بێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و کابینەکەی کرد.

دوای ئەوەی کابینە نوێیەکەی عەلی فالح زەیدی توانی متمانەی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و جەختی لە گرنگیی قۆناغی داهاتوو کردەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: “هیوادارم دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت لە سەقامگیری و ئاشتی لە عێراق و چارەسەربوونی گشت کێشەکان و جێبەجێکردنی دەستوور.”

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکێک لە کارە لەپێشینەکان دەبێت باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بێت، لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندیی گشتی.

پرسی شایستە داراییەکان، نەوت و گاز، و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە گرنگترین ئەو دۆسیانەن کە چاوەڕوان دەکرێت لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین و کەشێکی بەهاری لە چاوەڕوانیدایە

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا كرد

سەڵاح

مەسرور بارزانی : سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم، کە پشوویان درێژبووە لەگەڵ ئێمە

یاسین