zagros news agency

زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان لە ڕێگەی هەژماری من وەرگرتووە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحالییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 800,000 مووچەخۆری حکومی کارتی بانکییان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەرگرتووە.

پڕۆژەی هەژماری من، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900,000 مووچەخۆری لە ڕێگەی پڕۆژەکەوە هەژماری بانکییان بۆ دروستکراوە.

لەچوارچێوەی پرۆژەکە، هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ ئاگاداردەکرێنەوە لە تۆمارکردن، وەرگرتنەوەی کارتی بانکی و کاتی مووچە دابەزاندن. بانکە بەشداربووەکان زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارەیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان داناوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی و چاوەڕوانی کەمتر مووچەکانییان ڕابکێشن.

وا بڕیارە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە 1,000 ئامێر تێبپەڕێنێت کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێڕاق.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی هەژماری من بکەن www.myaccount.gov.krd.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینى دەکرێ سبەى شەپۆلێکى کورت خایەنى باران بارین ببارێت

سەڵاح

ئێران رەتیدەکاتەوە گەرووی هورمز بگەڕێتەوە دۆخی جارانی

سەڵاح

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: بەهای کەل و پەلی پێویست زۆر گران دەبێت

یاسین