zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/23، لە بەغدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح ئەلفەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، کە ئەحمەد ئەلئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون ئامادەی بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

ناتانیاهوو دوای هۆشداریی ترەمپ، ئامادەییی مەرجدار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا کۆبووەوە

دڵشاد

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ڕوونکردنەوە لەبارەی سواڵکردن دەدات

سەڵاح