zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی “ئەحمەد دەشتی” دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی “ئەحمەد دەشتی”، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و یەکێک لە دەنگە ناسراوەکانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بۆ کۆچی دواییی تێكۆشه‌ر و پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نووسەر و بێژەری دێرينى ڕادیۆی دەنگی کوردستان، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی)، سەرەخۆشی له‌ بنەماڵە و كه‌سوكارى بەڕێزیان و هاوڕێيانى دەکەم و هاوخه‌ميانم.”

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی، تێکۆشەرێکی دڵسۆز بوو کە خزمەتێکی زۆری بە گەل و وڵاته‌كه‌ی کردووە. لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی به‌ هەمووان ببه‌خشێت.

ئەحمەد دەشتی، وەک یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکان و کادیرە دیارەکانی بواری ڕاگەیاندنی شۆڕش، ساڵانێکی زۆر لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان خزمەتی کردووە و خاوەنی پێگەیەکی دیار بوو لە نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێم: ئێمە وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی و سه‌قامگيرى دەمێنینەوە و دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین

سەڵاح

زنجیرەی کۆری “Agent Kim Reactivated” دەنگدەداتەوە

ART

وەزیری بازرگانیی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سنووری پارێزگای دهۆک بە فەرمی دەستیپێکرد و بڕی وەرگرتنیش بۆ ئەمساڵ دیاریکرا

دڵشاد