ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ڕووی دا و لە ئەنجامدا سێ کەس بوونە قوربانی.
ئازاد تەها، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک، رایگەیاند: “ئەمڕۆ هەینی 2026\5\29، لەسەر رێگای گشتیی پردی چەمە بۆ ناحیەی رۆڤیا، ئۆتومبێلێکی جۆری هۆندا سۆناتای رەش، وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
گوتەبێژى هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا كە جگە لە گیانلەدەستدانی كەسێك، هەروەها دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

