لە چوارچێوەی بەردەوامیی پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک، پڕۆژەی دروستکردنی جادەی جوتسایدی (باعەدرێ ــ شێخان) چەند قۆناغێکی گرنگی جێبەجێکردنی بڕیوە، کە تێیدا یەکێک لە سایدەکانی ئەم جادەیە قیرکراوە.
ئەم پڕۆژەیە کە درێژییەکەی 8 کیلۆمەترە، لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆک و بە گوژمەی 15 ملیار و 498 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
کارەکانی پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (North light)ـەوە ئەنجام دەدرێن و لە ژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی دهۆکدا پڕۆسەی کارکردن تێیدا بەردەوامە.

