zagros news agency

ڕۆماریۆ بەتوندی هێرش دەکاتە سەر ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەنچێلۆتی

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لەقۆناغی 16ی مۆندیال دووچاری شکست بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج و ماڵئاوایی لەمۆندیال کرد،ڕۆماریۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەکە بەتوندی هێرشی کردە سەر یاریزانان و ڕاهێنەری سامبا.

لەدوای یارییەکە ڕۆماریۆ وتی؛ئاستی هەڵبژاردەی بەڕازیل زۆر خراپە،ڕاهێنەر زۆر خراپە و یاریزانەکان هەموویان بەرپرسن لەم شکستە،بەڕاستی زۆر بێهیوا بووم لەم تیپە،هەموومان باش دەزانین ئەوەی ڕوویدا باوەڕ نەرکراوە بوو،ئەو هەڵبژاردەیە نییە ئێمە دەیناسین و دەمانەوێت.

بەڕازیل لەدوو مۆندیالی ڕابردوودا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ماڵئاوایی کردوە،دوای ئەوەی دوێنێ شەویش هەلی زۆری هەبوو بگاتەوە ئەو قۆناغە،بەڵام لەکۆتاییدا دووچاری شکست هات و ماڵئاوایی کرد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی تر خەریکە گرەوی کڕینی ڕۆدریگۆ لە ئارسێناڵ دەباتەوە

یاسین

ڤیکتۆر گێوکێریس پەیامێکی گرنگ بۆ هاندەرانی ئارسناڵ دەنێرێت

یاسین

فیدراسیۆنی بەڕازیل پەیوەندی بە ئەنچیلۆتی دەکات

یاسین