ئەشەو ئیسپانیا و ئەرجەنتین لەیاری کۆتایی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە لەسەر یاریگای مێتڵایڤ لەنیویۆرک،بەڵام پێش دەستپێکی یارییەکە کێشەیەکی دیکە و ڕەخنەیەکی دیکە دووچاری بەرپرسانی فیفا و مۆندیال دەبێتەوە،ئەویش زۆری نرخی بلیتەکەکانی یاری کۆتاییە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاس بێت یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆر نیگەرانن بەو نرخە بەرزەی بلیت،چونکە ئەوان دەیانەوێت خێزان و هاوڕێکانیان لەنزیکەوە سەیری یارییەکە بکەن،بەڵام بەهۆی گرانی بلیت ئەمە بۆتە بابەتێکی نوێی سۆشیاڵ میدیا.
بەپێی زانیارییەکان بێت ئێستا لەهەندێک سایتی فرۆشتنی بلیتی یاری کۆتایی نرخی بلیتێکی پشتەوەی گۆڵ لەناوەڕاستدا دەگاتە 71 هەزار یۆرۆ،لەناوەڕاستی یاریگاش لەبەشەکانی سەرەوە دەگاتە 85 هەزار یۆرۆ،کە ئەمە نرخێکی خەیاڵیە مشتومڕی زۆری دروست کردوە

