zagros news agency

بەفەرمی یاری کۆتایی جامی سوپەری کەنداو دواخرا

لێژنەی تۆپی پێی کەنداو دوای کۆبوونەوە و لێکدانەوە بڕیاریدا یاری کۆتایی جامی سوپەری کەنداو دوابخات،کە قەرارە لەنێوان یانەی ڕەیانی قەتەری و یانەی دهۆک بەڕێوەبچێت لەنێو یاریگای دهۆکی نێودەوڵەتی،بەڵام دواخرا.

هۆکاری ئەم دواخستنە دەگەڕێتەوە بۆ کێشە و ئاڵۆزی نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبی بەهۆی ئەو جەنگەی وڵاتان،کە هەڕەشە بووە بۆ سەر گیانی هاندەر و یاریزان و ستافی هەردوو یانە.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت تاکو ئێستا کاتێک دانەندراوە تاکو یارییەکەی تێدا بەڕێوەبچێت،لەچاوەڕوانی بارودۆخی ناوچەکەن و دەیانەوێت لەگەڵ هەڵسەنگاندی کێشە و ئاڵۆزیەکان کاتێک دیاری بکەن.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر سیتی گرێبەستی جۆسکۆ گڤاردیۆلی نوێکردەوە

ahamd.luqman

موسیالا پێشهاتەکانی باری جەستەیی ئاشکرا دەکات

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین