zagros news agency

بەفەرمی موحەمەد سەڵاح پەیوەندی کرد بە یانەیەکی خولی تورکی

بەفەرمی یانەی ترابزۆن سپۆڕی تورکی ئیمزا کردنی گرێبەستی لەگەڵ موحەمەد سەڵاحی میسڕی ڕاگەیاند و یاریزانەکە بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت،کە ئەمە دەبێتە یەکێک لە شۆکهێنەرترین گرێبەستەکانی ئەم مێرکاتۆیە بەهۆی چاوەڕوان نەکراوییەکەی.

شایەنی باسە زۆربەی میدیاکان لەڕابردوودا ناوی سەڵاحیان بەیانەی بێشکتاش دەبەستەوە،بەڵام ترابزۆن سپۆڕ لەڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکرایان کرد دوای گفتوگۆیەکی چڕ توانیان ئەم گرێبەستە ئیمزا بکەن و یاریزانەکە درێسی ژمارە 61 دەپۆشێت و سەرکردایەتی یانەکەمان دەکات بۆ وەرزی داهاتوو لە ڕکابەریەکان.

سەڵاح دوای ساڵانێکی پڕ شکۆ و نازناو و دەستکەت لەگەڵ تەواو بوونی گرێبەستەکەی بڕیاریدا لیڤەرپوڵ جێبهڵێت و پەیوەندی بەیانەیەکی دیکەوە بکات،کە لە سعودیا و ئیتاڵیا و ئەمریکا بۆندی گەورەی پێگەیشت،بەڵام لەکۆتاییدا ترابزۆن گرەوەکەی لەهەمووان بردەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پێکهاتەی باشترینەکانەوە تا شانازیکردنی لاپۆرتا بە پاڵەوانانی جیهان

ahamd.luqman

ڕۆنی ستایشی فلێک دەکات

یاسین

کەریم بێنزیما دەگەڕێتەوە ڕیال مەدرید

یاسین