zagros news agency

لێدوانی توندی لویس فیگۆ دژی ئینفانتینۆ

لویس فیگۆی ئەفسانەی تۆپی پێی پورتوگالی لە لێدوانێکی تونددا هێرشێکی کردە سەر جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا و داوای دەستلەکارکێشانەوەی کرد.

فیگۆ ڕایگەیاند کە دەیتوانی دە هەزار وشە لەسەر کێشەکانی فیفا بنووسێت، بەڵام چارەسەرەکە تەنها پێویستی بە سێ وشە هەیە و دەبێت ئینفانتینۆ بڕوات.

ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید ئاماژەی بەوە دا کە بە درێژایی بیست ساڵی ژیانی وەرزشیی وەک یاریزانێکی پیشەگەر تووشی چەندین فێڵباز بووە، بەڵام ئەوەی لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا بینیویەتی، خراپترین، فێڵبازترین، خۆپەرستترین و ترسنۆکترین ڕەفتارە کە تا ئێستا بینیبێتی.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو کەسەی هەوڵدەدات گۆڕانکاری گەورە لە پێناو دەوڵەمەندکردنی خۆی و هاوڕێکانیدا بسەپێنێت، شوێنەوارێکی ڕابردووی یارییەکەیە و نابێت هیچ ڕۆڵێکی لە داهاتوودا هەبێت.

فیگۆ ڕەخنەی لەوەش گرت کە ئەگەر پڕۆژەی فرۆشتنی پشکەکانی مۆندیال بە وەبەرهێنەران بیرۆکەیەکی باشبوایە، بۆچی لە کاتی کۆبوونەوەی سەرجەم ئەنداماندا پێش یاریی کۆتایی مۆندیال باسی نەکردبوو.

هەروەها پرسی بەوە کرد کە بۆچی ڕاستگۆ نەبووە لەوەی کە لە کۆتاییدا پۆستێکی بە مووچەی ساڵانەی سی ملیۆن دۆلاری پێدەبەخشێت، جەختیشی کردەوە کە ئەمە ڕووی نەداوە چونکە بە سادەیی بیرۆکەیەکی باش نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا گرێبەستی ئارسێناڵ ئەمڕۆ لە لەندەن دەبێت

یاسین

پەیامێکی گرنگ لە ئەلۆنسۆوە بۆ ڤینیسیۆس

یاسین

سلۆت؛ لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم

یاسین