zagros news agency

ڤینسیۆس پشتگیری خۆی بۆ کاماڤینگا دەردەبڕێت

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ڕەخنەیەکی زۆر و بەرچاو لە ئیدواردۆ کاماڤینگای ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید گیرا لەسەر خراپی ئاستی،بەتایبەت هاندەرانی یانەکە لەڕێی سۆشیاڵ میدیا و مایکی میدیاکانەوە داوای جێهێشتنی یانەکەی لێدەکەن،کە لەیارییەکەی دوێنێ شەویش بە خراپی دەرکەوت لەبەرامبەر یانەی فێرێنچڤارۆس.

لەسەر ئەم بابەتە ڤینسیۆسی ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەپۆستێکیدا پشگیری خۆی بۆ یاریزانەکە دەربڕی بەدانانی وێنەیەکی خۆی و کاماڤینگا لەگەڵ دانانی ئیمۆجیەک،کە ئەم کارەی ڤینی وەکو سەرکردایەتی کردنێکی نوێی یانەکە لێکەدرێتەوە و ویستی یاریزانەکە دەردەخات بۆ هەبوونی یەک خێزان لەیانەکە لەدەرەوەی یاریگا و ناوەوەی یاریگا.

کاماڤینگا گرێبەستەکەی تاکو هاوینی ساڵی 2029 لەگەڵ یانەکەی بەردەوامە و وەرزی ڕابردوو لەگەڵ مەدرید بووە بەشێکی ئافاتی بێ نازناوی و لەکۆی 42 یاری دوو گۆڵ و ئەسیستێکی هەبوو،کە ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێت ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆناتێ دوو بژاردەی قورسی لەبەردەمە

یاسین

بۆندی ئاکانجی بۆ ئینتەر دەبێتە هەمیشەیی

یاسین

ئینریکی لەو ئەنجامانەی بەدەستی دەهێنین زۆر رازین

یاسین