zagros news agency

ئەمڕۆ پێرێز گرێبەستێکی دیکەی ڕیاڵ مەدریدی ڕاگەیاند

لەمەراسیمێکدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئامادەبوونی سەرۆکی یانەکە و بەشێکی دیکەی بەرپرسەکانی بەخێرهاتنی ئیبراهیما کۆناتێ کرد بۆ یانەکە و گرێبەستەکەی ڕاگەیاند،کە یاریزانەکە تاکو ساڵی 2030 لەگەڵ سپی پۆشەکانی مەدرید بەردەوام دەبێت لەیاری کردن.

لەمەراسیمەکەدا پێرێز دوای بەخێرهاتنی کۆناتێ وەک کاری هەمیشەیی یانەکە چەند دیارییەکی پێشکەشی یاریزانەکە کرد،کە پێکهاتبوو لە کاتژمێرێک بەلۆگۆی یانەکە و دیزاینێکی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ،لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەکە ژمارەی درێسەکەی لەگەڵ قەڵای سپی 16 دەبێت و لەماوەی یاری کردنی دەیپۆشێت.

کۆناتێ بەخۆڕایی لە لیڤەرپوڵەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید کرد،ئەمەش بەشێکی دیکەیە لە کارەکانی پێرێز لەم هاوینەدا لەپێناو هێنانی یاریزانی زۆر باش بە خەرجی و بڕە پارەیەکی کام یاخود بێ بەرامبەر،کە جگە لەویش بێرنادۆ سیلڤای لە مان سیتییەوە هێنا ڕیزەکانی یانە شاهانەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی سێلتاڤیگۆ ئامادەیە

یاسین

بایەر لیڤەرکوزن داواکارییەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوای ڕەتکردەوە

ahamd.luqman

خیتافی نیازی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیای هەیە

یاسین