zagros news agency

نونو مێندێز بۆ سێ یاری ڕاگیرا

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە دەستپێکی خولی فەرەنسادا تووشی گورزێکی بەهێز بوو، دوای ئەوەی لیژنەی دیسپڵینی ڕابیتەی خولەکە بڕیاری سڕکردنی نونو مێندێزی بەرگریکاری پورتوگالیی بۆ سێ یاری دەرکرد.

ئەم سزایە بەهۆی وەرگرتنی کارتی سور هات لە یاریی جامی سوپەری فەرەنسا بەرامبەر یانەی لانس، کاتێک مێندێز لە خولەکەکانی کۆتاییی یارییەکەدا ئەنیشکی لە میشال سکوراش دا و لەلایەن جێریمی بێنیاری ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوە.

بەپێی ئەم بڕیارە، یاریزانەکە لە سێ یاریی گرنگی خولەکە بەرامبەر یانەکانی ڕێن و لیل و مۆناکۆ بێبەش دەبێت ئەم بڕیارە دوای ئەوە دەرچوو کە یانەی پاریس سان جێرمان ناڕەزایەتیی بەرامبەر ڕاپۆرتی ناوبژیوان دەربڕی.

چونکە لە ڕاپۆرتەکەدا ڕووداوەکە بە لێدانی توندوتیژ لە دەرەوەی یاری وەسف کرابوو بەهۆی ئەم سزایەشەوە چاوەڕێ دەکرێت لویز ئێنریکیی ڕاهێنەر پەنا بۆ لوکاس دینیی بەرگریکاری نوێی فەرەنسی ببات تاوەکو شوێنی مێندێز لە ڕێکخستنی پێکهاتەی سەرەکیدا پڕ بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان سزای توندی یانەی شەقڵاوە دەدات

یاسین

دیارییەکەی فلیک یارمەتی ئەستێرەی بەرشەلۆنە دەدات

یاسین

دۆخی دارایی بەرشەلۆنە و پێگەی ڕاشفۆرد لە بازاڕی گواستنەوەکاندا

ahamd.luqman