هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو رایگەیاند، کە ئەو یانەیە لە ژێر دەستی تێرزیچی راهێنەری نوێدا زۆر مەترسیدار دەبێت، چونکە ناوبراو راهێنەرێکی زۆر زیرەکە.
سەبارەت بە پێکهاتەکەشی ئاشکرای کرد کە رۆدری لەڕووی توانای جەستەیی و تەکنیکیەوە تەواو ئامادەیە بۆ یارییکردن و بەشداری لەم یارییەدا دەکات، و دڵنیاشە کە لەگەڵ پێدری بەیەکەوە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن.
فلیک لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی لە لامین یاماڵ کرد و بە یاریزانێکی نایاب و درەوشاوەی تۆپی پێ وسفی کرد، ئاماژەی بەوەشدا کە کێشەیەکی بچوکی هەبوو بەڵام ئێستا تێیپەڕاندووە و توانا جەستەییەکەشی رۆژ لە دوای رۆژ باشتر دەبێت و پێویستیان بە تواناکانیەتی چونکە باشترینە.
سەبارەت بە پرسە سنفییەکان و گواستنەوەکان، راهێنەرە ئەڵمانییەکە باسی لەوە کرد کە ئەو بە تایبەت باس لە بابەتی جولیان ئەلڤارێز ناکات، بەڵکو باسی بارودۆخی یانەکەیان دەکات کە چەند گرێبەستێکی نوێی نایابیان ئەنجامداوە و بە دڵنیاییەوە بەردەوامیش بیر لە داهاتوو دەکەنەوە.
لە کۆتاییشدا دەربارەی دۆخی گاڤی دڵنیاییدا و وتی کە ناوبراو بەرەو باشبوونەوە دەچێت و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە، و تەنها هەفتەیەکی تر ماوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پێکهاتەی یانەکەیەوە بکاتەوە و بۆ یارییکردن ئامادەبێت.

