zagros news agency

لێدوانەکانی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن دوای بردنەوە گەورەکەیان لە شتوتگارت

نۆیەر لە سەرەتادا ئاماژەی بەوەدا که پێکهاتەی ئێستای یانەکەیان زۆر بەهێزە و توانای ئەنجامدانی کاری زۆر گەورەی هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە که هێشتا سەرەتای وەرزە و ناتوانن باس لە بردنەوەی سێ نازناوەکە بکەن، بەڵام ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ ڤینسینت کۆمپانی کار دەکات و متمانەیەکی زۆری پێیەتی.

​هەروەها وتی که هەوڵدەدەن کار لەسەر باشکردنی ئەو لایەنە و کەمکردنەوەی ئەو هەڵانە بکەن کە وەرزی رابردوو ئەنجامیان داوە، بەتایبەت لە یارییەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، و نایانەوێت ئەو هەڵانە دووبارە ببنەوە.

​لە کۆتاییشدا دەڵێت، هەمووان دەزانن هێزی ڕاستەقینەی ئەوان لە یاریگادا چۆنە و بێگومان دەتوانن هەر کارێکی گەورە ئەنجام بدەن، هەرچەندە لە تۆپی پێدا هەندێک جار پلانەکان بەو شێوەیە ناڕۆن کە پێشوەختە داتڕشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. تۆرینۆ میلانی شۆک کرد و شکستی پێهێنا

یاسین

دوایین پێشهاتەکانی کێشەی پورتوگال و ڕۆناڵدۆ

sarkar

فێران تۆرێس؛ئێنریکی وەکو باوکێک بووە بۆمن

sarkar