zagros news agency

بە فەرمی؛ ڕافینیا لە سەردەمی فلیکدا سێ ئەوەندەی سەردەمی چاڤی گۆڵی تۆمار کردووە

ڕافینیا پێویستی بە یاریی زیاتر نەبوو بۆ ئەوەی جیاوازی ئەزموونەکانی لە سەردەمی چاڤی هێرناندێز و هانسی فلیک نیشان بدات لە ژێر دەستی هەر ڕاهێنەرێکدا ٦٤ یاری لالیگای ئەنجامداوە .

بەڵام ئاماری هێرشبەری زۆر جیاوازە لە 64 یاریدا لە ژێر سەرپەرشتی چاڤی یاریزانە باڵە بەڕازیلییەکە 13 گۆڵی تۆمارکرد و 16 ئەسیستیشی کرد لەکاتێکدا لە سەردەمی فلیکدا ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 39 گۆڵ و 15 ئەسیست لە هەمان ژمارەی یارییەکاندا بەرزبووەوە.

بەم شێوەیە ڕافینها لە ژێر دەستی فلیک نزیکەی سێ ئەوەندەی گۆڵی تۆمارکردووە لە ٦٤ یاریدا لە ژێر دەستی چاڤیدا گۆڕانکارییەک کە ڕەنگدانەوەی زیادبوونی کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر گۆڵی ڕکابەرەکەیە جێگای سەرنجە جیاوازییە بەرچاوەکە بە تایبەتی لە گۆڵەکاندا هەیە لەکاتێکدا ژمارەکانی ئەسیستەکانی زۆر لەیەک دەچن ئەمەش تیشک دەخاتە سەر گۆڕانکارییەکانی ڕۆڵی هێرشبەری ڕافینیا لە ژێر دەستی فلیک.

یارییەکەی ڕافینیا بەرامبەر ڕیسینگ سانتاندێر لاپەڕەیەکی نوێی بۆ ئەم ژمارانە زیادکرد چونکە یاریزانەکە لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا گەیشتە 100 گۆڵی خولەکە ئەمەش پێگەی خۆی وەک یەکێک لە دیارترین چەکەکانی هێرشبەری بەرشەلۆنە پشتڕاستکردەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چاڤی لە پریمەرلیگدا داواکراوە

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی شکستی بە ئاتلانتا هێنا

یاسین

نامۆ فازڵ سبەی دەچێتە بەردەم ساتێکی مێژوویی بۆ کوردستان

sarkar