zagros news agency

پرێمەرلیگ.. مانسیتی سەرکەوتنێکی زۆر گرنگی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلتەرا، تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر سیتی کرد.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە تۆتنهامی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لە یەکەوە نزیک بوو، هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک و هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتری، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەم و لە خولەکی 51دا، یاریزان ئێرلینگ هالاند دەستپێشخەری کرد و یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست، پاش ئەوە تۆتنهامی خاوەن یاریگا زۆر باشتر بینران و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکیان برد و نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام لە بەرامبەردا و لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ سیتی هەژمارکرد و لە خولەکی 90دا هالاند بە سەرکەوتووی توانی جێبەجێی بکات و سێ خاڵی زۆر گرنگ بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی مانچستەر سیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 88 خاڵ، تۆتنهامیش لە پلەی پێنجەم دێت بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

قالیباف: بەردەوامیی جەنگ، کەرتی وزەی ناوچەکە و جیهان دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی سووریا: کۆمەڵگەی کوردی لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە

یاسین

‎ترامپ: ئامانجی سەرەکی شەڕ، ڕێگریکردنە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێران

گوران