zagros news agency

جارێکی دیکە شەڕە بۆکس لە ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ڕوویداوە

ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی لە بەرنامەیەکدا ئاشکرای کرد لەماوەی ڕابردوودا جارێکی دیکە شەڕە بۆکس و کێشە لەنێو ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ڕوویداوە و ئاڵۆزی زۆر هەیە لەنێوان یاریزانانی تیپەکە،ئەمەش بۆتە هەۆی ئەوەی پەیوەندی یاریزانەکان زۆر خراپە و چارەسەر ئەم بابەتەش تاکو ئێستا نەکراوە.

ڕۆژنامەنووسەکە ناوی هیچ یاریزانێکی نەهێناوە،بەڵام ئاشکرای کرد لەدوای سەردەمی ڕاهێنەرایەتی چابی ئەڵۆنسۆ و ئالڤارۆ ئاڕبێلوا ئەم بابەتە لەنێو یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید سەری هەڵداوە و خۆ بەزلزانی مباپێ و توڕەیی بەردەوامی ڤینسیۆسیش بوونەتە ئاڵۆزی بەردەوامی یانەکە،بەڵام لەئێستادا کارگێڕی یانەکە پشتگیری مباپێ دەکات.

پێشتر ئۆڕلێی چوامینی و فیدریکۆ ڤاڵڤێردی لە ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید شەرێکی دەستەویەخەیان کرد و دەنگدانەوەی زۆری هەبوو،کە بەرچاوی ڤاڵڤێردی بەو هۆیەوە زامدار بوو،وە ئێستاش پەیوەندی نێوانیان باش نییە و یانەکەش چارەسەری نەکردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی یاریزانێکی تری ڕاگەیاند

یاسین

ئاربێلوا؛ئەو شتانەی باس دەکرێن لەسەر ژووری جل گۆڕین ڕاست نین

sarkar

ئارسناڵ بە هیواوە گەڕانەوەی کای هاڤێرتزە بۆ قۆناغی کۆتایی وەرز

ahamd.luqman