لەگەڕی پێنجەمی خولی یانەکانی ئەڵمانیا ناسراو بە بۆندسلیگا یانەی بایرن میونخ بووە میوانی یانەی ئۆگسبۆرگ،لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە دوای تەنها 6 چرکە بەهۆی هەڵەی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانە باڤارییەکە ڕۆبن فێڵهاوەر توانی خێراترین گۆڵ لەمێژووی خولەکە تۆمار بکات.
هەرچەندە بایرن لەگێمی دووەمی یارییەکە لەخولەکی 55 لەڕێگای ئیسماعیل سەیباری توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات،دوای ئەو گۆڵە جارێکی دیکە ئۆگسبۆرگ توانی پێشکەوتن دروست بکاتەوە بەگۆڵی ڕۆدریگۆ ڕیبیرۆ لە خولەکی 64،بایرنیش بێدەنگ نەمایەوە هاری کەین لە خولەکی 80 توانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکاتەوە.
هەرچەندە هەردوو لایەن هەوڵی گۆڵی زیاتریاندا،بەڵام یارییەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو تیپ کۆتایی هات،بەو ئەنجامەش بایرن ژمارەی خاڵەکانی بۆ 11 خاڵ بەرز کردەوە لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی جێگیر بووە،یانەی ئۆگسبۆرگیش خاوەنی 8 خاڵە و پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە.
“سەرکار ڕێبوار”

