zagros news agency

لالیگا.. ریال مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە بردیەوە و خاڵی زیاتری کۆکردەوە

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد.

 

لە کۆتاییدا یانەی مێرنگی توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئەلاڤێس بکات.

 

هەر تایمی یەکەمدا ریال باڵادەستی خۆی نیشاندا و توانی سێ گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان جۆد بێلینگهام، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڤالڤێردی لە خولەکەکانی 10 و 27 و یەکی زیادکراو تۆماریانکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی یانەی ریال لە ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بوون چەندین هێرشی تریان بردە سەر گۆڵی ئەلاڤێس تاکو و دوو گۆڵی تریان لە خولەکەکانی 70 و 81 لە رێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئاردا گولەرەوە تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، ریالی پاڵەوان بووە خاوەنی 93 خاڵ، ئەلاڤێسیش 42 خاڵی هەیە و لە پلەی 11 دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی حزبی ئەمارجی لیبراڵی عێراقی دەکات

یاسین

ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا لە گەرووی هورمز دوور بکەوێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات

یاسین