داڤید کوجان سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی رێکخستنی تۆپی پێ لە ئینگلتەرا رایگەیاند کە دەستەکەیان خاوەن دەسەڵاتی رەهایە بۆ ناچارکردنی هەر خاوەن یانەیەک بە فرۆشتنی یانەکەی.
ئەگەر بە شێوازێکی سەلامەت و یەکسان بەڕێوەی نەبات، و ئاشکرایکرد کە تاقیکردنەوەی دەستپاکی بەسەر گەورە بەرپرسانی یانەکاندا دەسەپێنن و مافی دوورخستنەوەشیان هەیە. کوجان سەبارەت بە دۆسێیەی مانچێستەر سیتی روونیشیکردەوە کە چاوەڕێی کۆتاییهاتنی تەواوی رێوشوێنەکانی پرێمەرلیگ و تێهەڵچوونەوەی یانەکە دەکەن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بدەن.
هەروەها جەختیدکردەوە کە ئەرکی دەستەکەیان تایبەتە بە چاودێریکردنی سەرکردایەتیی یانەکان و دەسەڵاتی سەپاندنی سزای وەکو شکاندنی خاڵ یان پێبژاردنی نییە چونکە ئەوانە تەنیا لە دەسەڵاتی پرێمەرلیگدایە.

