لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کرد تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەیان بەهۆی تووش بوونی بە پەتا ناتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆ بکات بەرامبەر بارسێلۆنا،ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ تیپەکەی مۆرینیۆ.
شایەنی باسە هەبوونی کۆرتوا بۆ یاری کلاسیکۆ گرنگی تایبەتی خۆی دەبوو چونکە هەبوونی کۆرتوا هەمیشە کاریگەری تەواوی بەسەر یارییەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە هەبووە بەتایبەت ڕووبەڕوو بوونەوەی یانە گەورەکان.
لەشوێنی تیبۆ کۆرتوا بۆ ئەمشەو ئەندرێ لۆنینی ئۆکرانی وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی یاری دەکات لەیاریگا وە گۆڵپارێزی یەدەگیش ئیلیا ڤۆڵۆشینی تەمەن 19 ساڵ دەبێت.
“سەرکار ڕێبوار”

