zagros news agency

کۆتا زانیارییەکان لەسەر کێشەی یاری هەولێر و ئیتیفاق

قەرار وابووە سبەی لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری یاری نێوان کاتژمێر 5:30 ئێوارە یانەی هەولێر و ئیتیفاقی سعودی لەگەڕی دووەمی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەڕێوەبچێت،بەڵام کێشە و ئاڵۆزی کەوتۆتە بەردەم یارییەکە،کە یانەی ئیتیفاق ئامادە نییە سەفەری شاری هەولێر بکات.

بەپێی دوایین زانیارییەکان بێت تاکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو نەدراوە لەسەر ئەو یارییە و یانەی هەولێریش بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە یارییەکە بباتە دەرەوەی یاریگای خۆی،لەلایەکی دیکەوە ئیتیفاق بەبیانووی ناسەقامگیری ناوچەکە و هەبوونی هەڕەشە لەسەر گیانی یاریزانەکانی ئامادە نییە بێتە شاری هەولێر.

بەپێی یاساکانی تۆپی پێی بێت ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو بڕیارێک لەسەر یارییەکە نەدات لەکاتی ئامادە نەبوونی یانەی ئیتیفاق یانەی هەولێر ئامادە دەبێت لە یاریگا و ناوبژیوان فیکەی دەستپێکی یارییەکە لێدەدات دواتر ڕاستەوخۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام یانەی هەولێر وەکو براوە هەژمار دەکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە لیستی دەنگدەرانی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2024 ناوی ڕۆناڵدۆ تێدا نەبووە

یاسین

ئانچێلۆتی سزای زیندانی کردنی بەسەر دەسەپێنرێت

یاسین

مانوێل نۆیەر لە یاریگاکان دادەبرێت

یاسین