لێژنەی پێداچوونەوە و سزادانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشکرای کرد سزای 12 یاری ڕاگرتن بەسەر خیسۆس ئۆونۆی گۆڵپارێزی یانەی ئاندۆرا،کە دوای پێکدادانێکی توند لەگەڵ خیسۆس میگێل بووە هۆی پێکانێکی سەختی یاریزانەکە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان بێت هۆکاری سزاکەی لەچەند خاڵێک خۆی دەبینێتەوە،کە بەرز کردنەوەی قاچی و هاتنی بە شێوازێکی توند بەرەو تۆپ و خۆکێشانی بەشێوازێکی دوور لەوەرزشی بە یاریزانی تیپی بەرامبەر وایکردوە ئەم سزایە بردرێت،ئەمە جگە لەو حاڵەتەی میگێل دووچاری بوویەوە لەیاریگا.
بەپێی زانیارییەکان هێشتا پۆلیسی وڵاتی ئیسپانیا لێکۆڵینەوەکانی بەردەوامی پێدەدات سەبارەت بەو ڕووداوە و ئیفادەی لایەنەکان وەردەگرێت تاکو لەکۆتاییدا بڕیارێک بدات سەبارەت بەو ڕووداوە.
“سەرکار ڕێبوار”

