zagros news agency

ئەستێرەیەکی پێشووی پورتوگال دەربارەی وازهێنانی ڕۆناڵدۆ چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی کورای عەرەبی ئەدریان سیلڤای ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگال چەند نهێنیەک ئاشکرا دەکات دەکات سەبارەت بە وازهێنانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال لەیارییە نێودەوڵەتیەکان،کە پێیوایە ڕۆناڵدۆ بەهیچ شێوەیەک لووت بەرز نییە و هەمیشە هاوکاری هەمووان بووە.

سیلڤا دەربارەی شێوازی وازهێنانەکەی ڕۆناڵدۆ دەڵێت؛ئەو دەیویست لەناو هاندەراندا و لەیاریگا ماڵئاوایی بکات،بەڵام ئەو ڕووداوانەی کەوتنە پێش ناچاری کرد بەو شێوەیە کۆتایی بهێنێت بەو کاروانەی چەندان ساڵ بوو شەڕی بۆ دەکرد،ئەو هەمیشە هاوکاری لاوەکان بوو،بیرمە لە ژووری جلگۆڕیندا هەردەم دەهاتە لای یاریزانە لاوەکان و ڕێنمایی دەکردن لەپێناو ئەنجامدانی باشترین یاری.

دەربارەی کێشەکانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕاهێنەر سیلڤا وتی؛من باش دەزانم چی گوزەراوە لەوێ خیسۆس بەڵێنەکەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ شکاندوە و ئەوی توڕە کردوە،ئێستاش خۆی بە هۆکارێک نازانێت بۆ وازهێنانی ڕۆناڵدۆ،دڵنیام ڕۆناڵدۆ زۆر دڵی شکاوە ئەگەرنا بەو شێوازە ناچێتە دەرەوەی هەڵبژاردەکە و دوور ناکەوێتەوە لەیاری کردن.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک توڕەیە

یاسین

هەواڵێکی ناخۆش هاندەرانی ئەرجەنتین شۆک دەکات

یاسین

گاڤی؛ پێویستم بە پێنج مانگ هەیە بۆ چاکبوونەوەم لە پێکانەکەم

یاسین