zagros news agency

دوای شکستە قورسەکەی دوێنێ سێ یاریزان ڕیزی هەڵبژاردەی پورتوگال جێدەهێڵن

دوێنێ شەو لەیەکەمین یاری هەڵبژاردەی پورتوگال دوای وازهێنانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەڵبژاردەی پورتوگال لەناو خاکی خۆی دووچاری دۆڕانێکی قورس بوو بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارک،کە یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتایی هات برینێکی قوڵ لەسەر دڵی یاریزانانی هەڵبژاردەکە دەرکەوت.

شایەنی باسە دوای یارییەکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال ئاشکرای کرد بێرنادۆ سیلڤای کاپتنی هەڵبژاردەکە بەهۆی پێکانەوە کەمپی ڕاهێنانەکەکانی جێهێشتووە و بۆ یاری بەرامبەر وێڵز بەشداری ناکات ئەمە جگە لە ڕۆبن دیاز و جواو پالێنا بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان لەیاری داهاتوو بێبەری دەکرێن.

پورتوگال سێ شەممە سەفەری وێڵز دەکات لەیاریگای کاردیف لەکۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی ڕووبەڕووی ئەو هەڵبژاردەیە دەبێتەوە،کە ئێستا پورتوگال خاوەنی 12 خاڵە و یەکەمی ڕیزبەندی گرتووە،بەڵام ئەم شکستەی دوێنێ شەو هەرایەکی گەورەی خستە نێو ماڵی وڵاتەکە و هاندەران ناڕەزایی زۆریان لەئاستی یاریزانەکان هەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بایرن میونشن بە زەحمەت لە ئۆگسبۆرگی بردەوە

یاسین

یاریزانێکی لێڤانتی باسی کێشەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس دەکات لەناو یاریگا و پەیامێکیشی ئاڕاستە دەکات

یاسین

ئینریکی هەڕەشەی سزادانی لەسەرە

یاسین