zagros news agency

سبەی بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

پێگەی گۆڵ لە هەواڵێکی نوێدا ئاشکرای کرد یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ چاڤی ئێسپارتی بەرگریکاری لاوی یانەکە گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە و لەسەرجەم بەند و خاڵەکانی پەڕاوەکان ڕێککەوتوون سبەی ڕۆژی هەینی لەبارەگای یانەکە بەفەرمی نوێکردنەوەی ڕادەگەیەنن.

بەگوێرەی زانیارییەکان بێت ئیسپارت بەمەرجی زیاد کردنی مووچە و پێدانی هەلی زیاتر ئامادەیی دەربڕیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەوەشدا بارسێلۆنا دەمێکە لەگفتوگۆیە بۆ ئەو کارە تاکو یاریزانەکە لەدەست نەدات و بتوانێت لەوەرزەکانی داهاتوودا سوود لەتواناکانی ببینێت.

ئیسپارت تەمەنی 19 ساڵە و هەڵکەوتەی لاماسیای بارسێلۆنایە بەرگریکارێکی کارایە لەم وەرزەشدا بەشداری 9 یاری کردوە لەگەڵ یانەکە خاوەنی 2 گۆڵ و 2 ئەسیستە لەدوای یاری کلاسیکۆش بەهۆی پێکانی قۆڵەوە لەیاریگا دابڕاوە،بەڵام ئەمە متمانەی لەلای کارگێڕی یانەکەی نەبڕیوە و سبەی گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

ئینتەرمیلان نزیکە لەوەی قەیرانەکانی تێپەڕێنێ

یاسین

ئەمڕۆ ئۆڵترافۆرد دەبێتە شانۆی دێربی مانچێستەر

sarkar