zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نۆێکردەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە پارێزگاری کردن و نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکانی لە ئێستادا وە ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کرد گرێبەستی ئۆرلێین چوامینی ناوەڕاستکاری یانەکەی نوێکردۆتەوە تاکو ساڵی 2032.

بەگوێرەی زانیارییەکان چوامینی وەک هەر یاریزانێکی دیکە مەرجی زیاد کردنی مووچە و پاداشتەکانی کردۆتە خاڵێکی سەرەکی بۆ مانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەردوو لایەنیش لەسەری ڕێککەوتوون،بەڵام تاکو ئێستا سەرچاوەکی فەرمی نییە لەسەر ئەم بابەتە.

چوامینی ساڵی 2022 لە یانەی مۆناکۆوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد 205 یاری ئەنجامداوە لەگەڵ یانە شاهانەییەکە و هەشت نازناوی لەگەڵ بەدەست هێناوە،کە گرینگترینیان چامپیۆنزلیگی ساڵی 2024 بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا ئەنچیلۆتی پێکانەکەی مباپێی قورستر کرد

یاسین

گواردیۆلا؛هیچ یاریزانێک دەرفەتی یاری کردن بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتناکاتەوە

یاسین

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

sarkar