zagros news agency

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بردیەوە و ئامادەیە بۆ کۆپا ئەمریکا

لە درێژەی یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکاندا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی گواتیمالا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا ئەرجەنتین توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هەڵبژاردەی گواتیمالا بهێنێت.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا و لە خولەکی چوار لیساندرۆ مارتینێز بە هەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ گواتیمالا کرد،

بەڵا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 12 و 39دا لەڕێگەی یاریزانان لیۆنێل میسی و لاوتارۆ مارتینێز تۆماربکەن ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە دووەم تایمدا، ئەرجەنتینیەکان بەردوامبوون لە ئاست بەرزیان و دوای چەندین هەوڵ و هێرشدا، جارێکی تر دوو گۆڵیان لە ڕێگەی لاوتارۆ مارتینێز و لیۆنێل میسیەوە لە خولەکەکانی 66 و 77 تۆمارکردەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکی هیلی له‌ ركابه‌ری تره‌مپ پاشەكشەی کرد

سەڵاح

ئیندریک بە هەرشێوەیەک بێت دەیەوێت بگەرێتەوە ریاڵ مەدرید

یاسین

ئەستێرەیەکی چێڵسی خۆی پێشکەش بە بەرشەلۆنە دەکات

یاسین