zagros news agency

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

لە دوا یاری ئەمڕۆی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی سڕبیا و ئینگلتەرا لە یاریگای ڤێڵتینس ئاریا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام شکست بە سڕبیا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی تۆپ لای ئەوان بوو، لە خولەکی 13دا جود بێلینگهام بە لێدانێکی سەر هەڵبژاردەکەی بە گۆڵێک پێشخست، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تر درا لە لایەن هەردوولا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم تایم هەڵبژاردەی سڕبیا چەندین گۆڕانکاری بە یاریزانەکانی کرد بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە و بە ئاستێکی باشتر بینرا، بەڵام هیچکامیان لە هەوڵەکانیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح

کۆمیسیۆن: رێوشوێنی توند بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەگرینەبەر

سەڵاح

پارێزگاری نەینەوا: فڕۆکەخانەی مووسڵ لە ڕووی بیناسازییەوە تەواو بووە

سەڵاح