ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. سویسرا و ئەڵمانیا یەکسان بوون و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکان و لەکۆمەڵەی یەکەمی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا ڕوبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باشتر دەرکەوتن و کۆنتڕۆڵی تۆپ لای ئەوان بوو زیاتر تۆپیان لابوو، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن، لە بەرامبەردا لە خولەکی 28دا هەڵبژاردەی سویسرا تۆڕی گۆڵی نۆیەری لەڕێی یاریزان دان ندۆیەوە هەژاند.

 

لە تایمی دووەمدا، هەڵبژاردەی مانشافت دەیویست بەبێ شکست بگاتە قۆناغی داهاتوو، ئەوەبوو هەوڵەکانیان چڕکردەوە و بە هێرشبردن دەستیان پێکرد، تاکو لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو لەڕێی یاریزان نیکلاس فولکروگەوە گۆڵیان یەکسانیان تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی پێهات.

 

لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵەشدا هەڵبژاردەی هەنگاریا توانی شکست بە سکوتلەندا بهێنێت، کاتێک لە دوا ساتەکان و لە خولەکی 10ی زیادکراودا گۆڵێکی لەڕێی یاریزان کیڤین سوبوس تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا بە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکە گەیشتنە قۆناغی 16ی جامەکە، هەنگاریش چاوەڕێی یارییەکانی ترە تا هەلی سەرکەوتنی هەبێت، سکوتلەنداش ماڵئاوای کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی سەرپێچی لە دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دەكەن

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران چوار پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین

گفتوگۆی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەست گەیشتنە بنبەست

یاسین