zagros news agency

لیڤەرپول هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی میسری دەدات

بەگوێرەی تۆڕی ئینگلیزی لیڤەرپوول ئیکۆ، لیڤەرپوول هەوڵدەدات بۆ گواستنەوەی عومەر مارمووشی میسری، یاریزانی باڵی ئینتراخت فرانکفۆرت، لە مانگی یەکی داهاتوودا.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مارموش لەم وەرزەدا سەرەتایەکی نایابی لەگەڵ یانەی فرانکفۆرت ئەنجامداوە، بەردەوامیش بووە لەوەی وەرزی ڕابردوو بەدەستی هێنا. ئەو بە بژاردەیەکی جیاواز دادەنرێت بۆ ئارن سلۆتی ڕاهێنەری هۆڵەندی لە هێرشبەری سوورەکاندا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مارموش زۆر دڵخۆشە بە بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ یاریکردن لە خولی نایابی ئینگلیزی، بەتایبەتی دوای درەوشاوەیی لەگەڵ فرانکفۆرت لە وەرزی ڕابردوودا و هەروەها لە سەرەتای وەرزی ئێستادا.

هەواڵی پەیوەندیدار

یامال: مێسی گەورەیە بەڵام نەیمار جیاوازە

یاسین

سوپرایزێکی نوێ سەبارەت بە چارەنووسی گواردیۆلا لەگەڵ سیتی

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە سویسرا هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین