zagros news agency

مپاپێ بە پێکانی یاریزانێک دڵتەنگ دەبێت

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی ڕیال مەدرید، بەهۆی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ڕیزەکانی شاهانە، چووە حاڵەتێکی دڵتەنگی.

بەگوێرەی تۆڕی ناوەندی بەرگری ئیسپانیا، مباپێ ئەو کەسە بووە کە زۆرترین کاریگەری پێکانەکەی ئیبراهیم دیاز، ئەستێرەی ڕیاڵ، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال سۆسیداد لە گەڕی پێنجەمی لالیگادا هەبووە.
تۆڕی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە مباپێ دوای پشتڕاستکردنەوەی پێکانەکەی دیازی هاوڕێی و ماوەی ئامادەنەبوونی، هەستی بە دڵتەنگییەکی زۆر کردووە، تا ئەو ڕادەیەی کە خەریک بوو بگری.
ڕوونیشیکردەوە، مباپێ گۆڵەکەی بەرامبەر ڕیال سۆسیداد لە لێدانی سزاوە بۆ دیاز تەرخانکردووە، بۆ ئەوەی لە دۆخە سەختەکەدا پاڵپشتی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی مباپێ

یاسین

ئامارەکانی موحەمەد سەڵاح لیڤەرپول نیگەران دەکات

یاسین

ئینریکی لەو ئەنجامانەی بەدەستی دەهێنین زۆر رازین

یاسین