zagros news agency

گرێبەستی بارسێلۆنا لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی لالیگا مشتومڕێکی زۆر دروست دەکات

گرێبەستی بارسێلۆنا لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی لالیگا مشتومڕێکی زۆر لە شارە کەتەلۆنییەکەدا دروست دەکات.

نێکۆ ویلیامز، ئەستێرەی ئەتلەتیک بلباو، هاوینی ڕابردوو ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا بوو، پێش ئەوەی بڕیاریدا بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ تیپەکەی بەردەوام بێت.
بەگوێرەی پرۆگرامی “ئێل شێرێنجیتۆ”ی ئیسپانی، سەرەڕای دەنگۆی نزیکبوونەوەی ویلیامز لە گرێبەستکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە لە چەند مانگی ڕابردوودا، بەڵام ئەو یاریزانە هاوینی ڕابردوو هیچ ڕەزامەندییەکی بە بەرپرسانی بارسا نەدا سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
ڕوونیشیکردەوە، ویلیامز بڕیاریدا ڕۆیشتنی بۆ ماوەی ساڵێک دوابخات، هەروەها ئیدارەی بەرشەلۆنەی ئاگادارکردەوە کە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵیان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد سەڵاح نزیکە لە ریکۆردێکی نوێ بۆ یانەکەی

یاسین

مانچستەر یونایتد بە مووچەیەکی زۆرەوە فێرمین لۆپێز دوودڵ دەکات

یاسین

یانەی ئارسێناڵ ویستی گواستنەوەی ڕۆدریگۆی هەیە

یاسین