zagros news agency

ڤینسیۆس هەست بە گۆشەگیری دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، هەست دەکات لە ئیسپانیا گۆشەگیر دەبێت.
ڤینیسیۆس لەم هەفتەیەدا جێگەی سەرنجی خەڵک بوو، دوای ئەوەی ئاماژەی بە هاندەرانی یانەی ڕیال سۆسیداد کرد، دوای ئەوەی لە یارییەکەی ڕیال مەدرید لە گەڕی پێنجەمی لالیگادا لێدانی سزای تۆمارکرد.
ڤینیسیۆس بە ئاشکرا لە لایەن ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید بێدیا میجاتۆڤیچەوە ڕەخنەی لێگیرا، دوای یارییەکەی ڕیاڵ سۆسیداد.
ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان لەم هەفتەیەدا پشتڕاستیان کردەوە کە ڤینیسیۆس لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە گۆشەگیری دەکات لە یانەی ڕیال مەدرید، وەک ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر تاکە هاوپەیمانی بێت لە یانەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەیەکی هەڵدەوەشێنێتەوە

یاسین

سوپرایزێکی نوێ سەبارەت بە چارەنووسی گواردیۆلا لەگەڵ سیتی

یاسین

پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور.. ئەرجەنتین تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات

یاسین