zagros news agency

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگنی دیاریکرد

 

بارسێلۆنا گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ لە وەرزی ئێستادا ئەنجامدا، بۆ ئەوەی پشتگیری لە ڕیزەکانی بکات، دوای ئەو پێکانە سەختەی کە مارک ئەندرێ تێر ستیگنی ئەڵمانی، گۆڵپارێزی تیپی کەتەلۆنی تووشی بوو.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای مێرکاتۆ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی “X” نووسیویەتی: گرێبەستی گواستنەوەی ڤۆچیچ شچێسنی بۆ بەرشەلۆنە یەکلایی بووەتەوە، بەو پێیەی ڕێککەوتن کرابوو کە گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسا بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، شچێسنی لە وازهێنان دێتە دەرەوە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆ بکات، هەروەها گرێبەستێکی یەک ساڵە لە شوێنی تێر ستیگن دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەیەوێت گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ بکاتەوە

یاسین

گواردیۆلا : ئامادەین بۆ یارییە گرنگەکە

یاسین

لیڤەرپوڵ جارێکی دیکە کەوتە داوی شکست

یاسین