zagros news agency

حزبوڵلا دوای لە ئێران کردووە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

 

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵلای لوبنان، ماڵپەڕی ئەکسیوس لە زمان چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، ئەو گرووپە داوای لە ئێران کردووە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ئەکسیوس لە زمان دوو بەرپرسی ئیسرائیلی و دیپلۆماتێکی ڕۆژئاواییەوە ڕایگەیاندووە، ئێران لە وەڵامی ئەو داوایەی حزبوڵلادا گوتوویەتی، ئێستا کاتەکەی گونجاو نییە، چونکە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکە.

مەسعوود پزیشکیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە پەرەپێدانی جەنگ دەیەوێت تەڵە بۆ ئێران بنێتەوە، بەڵام ئێران پێوە نابێت.

سەرباری ئەمەش، پزیشکیان بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ حزبوڵلا دووپات کردەوە و گوتی، حزبوڵلا بەتەنیا بەرگەی ئیسرائیل ناگرێت کە ئەمریکا و ئەورووپا پشتیوانیی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی چوارشەممەی بڵاوکردەوە

یاسین

پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە (٥٠) یەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

سەڵاح

دكتۆرشاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت

یاسین