zagros news agency

نهێنی توڕەیی ئێنریکی بەرامبەر دێمبلی

 

عوسمان دێمبلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی چەند کردەوەیەکەوە لویس ئێنریکی ڕاهێنەرەکەی توڕە کرد.
ئێنریکی بڕیارێکی دیسپلینیی دەرکردبوو بۆ دوورخستنەوەی دێمبلی لە یارییەکەی بەرامبەر ئارسناڵ دوێنێ سێشەممە، لە قۆناغی دووەمی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو بابەتە بەهۆی گفتوگۆیەکی گەرمی نێوان هەردوولا بووە.
بەگوێرەی تۆڕی “فوت مێرکاتۆ”ی فەرەنسی، لەڕاستیدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گرژ لەنێوان دێمبلی و ئینریکی ڕوویداوە، لەکاتێکدا ڕاهێنەری ئیسپانی ڕەخنەی لەو یاریزانە گرتووە بەهۆی بەفیڕۆدانی هەلەکانی بەردەم گۆڵ و لەسەر بڕیارە هەڵەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر سیتی لە تەڵەی فولهام ڕزگاری دەبێت

یاسین

هەولێر ئەمشەو لە دهۆکەوە هەنگاو بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەنێت

یاسین

ئەڵمانیا و فەڕەنسا هەڕەشەی کشانەوە لە مۆندیال دەکەن

یاسین